ماڵێکی پڕ لە سەوزایی لە دارستانی باراناوی

houseRainforest

ماڵی پاچۆنێلا (Pachonella) لە ئوستوڕاڵیا دروستکراوە لە لایەن ژن و مێردێکەوە، کە یەکێکیان ئەندازیار و ئەویتر دیزاینەری ناوەکییە. ئەم خانووە لە ناو پارکێکی سروشتیدا، لە باکووری ئوستوڕاڵیا، دروستکراوە کە نزیکە لە دارستانێکی باراناویەوە، کە تێکەڵکبووە لەگەڵ ژینگە و سەوزایی دەوروبەری.

hosrRainforest2

خانووەکە دیزاینەکەی وەک لەفەیەک وایە، سەقفەکە و زەویەکە دوو پارچەی کۆنکرێتی گەورەن و هەموو بەشەکانی تری ماڵەکە، بە پەنجەرە گەورەکانیشەوە کە لە زەویەکەوە تا سەقفەکە درێژ دەبنەوە، لە نێوان ئەو دوو پارچەیەدان، ئەمەش یارمەتی ئامانجی دیزاینەکە دەدات، کە ئەویش گەیاندنی ژینگەکەی دەرەوەیە و بەخشینی جوانیەکی تایبەتە بە خانووەکە. هەروەها ئەم خانووە پێکدێت لە 3 ژووری نووستن، 2 تەوالێت، شوێنێکی کارکردن و گەراجێک.

houseRainforest3

ئەم خانووە توانی خەڵاتێکی ئوستوڕاڵی وەربگرێت لە ئەندازیاریدا، کە لەبارەیەوە نوسیویانە: "یەکگرتنی ئەندازیارێک و دیزاینەرێکی ناوەکی ئەنجامێکی سەرسامکەری پێبەخشیوین. ئەم خانووە بە ڕۆحێکی سوک و داهێنەرانە بنیاتنراوە، بە عەکسی زۆرێک لەوانەیتر کە خەمی خەرجی و ڕازیبوونی موشتەری سەرقاڵی کردوون." هەروەها خەڵاتی ئەمەریکی ئەندازیاریشی بەدەستهێناوە

سەرچاوە : Spectacular rainforest home immerses its residents in lush tropical greenery

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە