تازەکردنەوەی خانوویەکی سەدەی نۆزدەیەم بە دیزاینێکی نوێ
خانوویەک لە سەدەی نۆزدەیەمەوە بۆ ئەم سەردەمە ئەگەر دیزاینکردنی ماڵێکی نوێبێت یان گەورەکردنی ماڵێک، ئەوا کارەکانی ئۆستن مەینارد ئارکیتێکتس (Austin Maynard Architects)
هەمووکات سەرنجڕاکێشە.
(King Bill) کینگ بێڵ کە تازە تەواوکراوە هەمانشت دەسەلمێنێت. ئەمە پڕۆژەیەکە کە بریتیبوو لە تازەکردنەوە و گەورەکردنی ماڵێکی کۆن لە ئوستوڕاڵیا، مێڵبۆرن.
ئەم خانووە لە 1850 بنیاتنراوە و خاوەنەکانی داوایانکردووە بکرێت بە ماڵێکی خێزانی سەردەمیانە. هەروەها داوایان کردووە تەوێڵەکەش بکرێت بە بەشێک لە خانووەکە و لە دوای تەواوبوون بوو بە سەرنجڕاکێشترین بەشی پڕۆژەکە.
تەوێڵە تازەکراوەکە لە ماددەی کانزایی دروستکراوە و لە دوو قات پێکدێت، خوارەوەی بۆ گەراج و کتێبخانە و لە سەرەوەش ژووری خەوتنی دایک و باوک لەگەڵ تەوالێت و حەمام. ڕێگایەک ئەم تەوێڵەیە ئەگەیەنێت بە خانووە عەسڵیەکە، کە ئێستا ژووری مناڵان و ژووری موزیک و میوانخانە لەخۆدەگرێت. هەروەها بەشێکیتر کە زیادکراوە بۆ
چێشتخانە ژووری نانخواردنە.
گروپە ئەندازیاریەکە هەوڵی تەواوی خۆیاندا بۆ ئەوەی دڵنیابن کە ڕووەک و درەختەکان لەناونەچن لە کاتی کارەکاندا. تەنانەت حسابیان بۆ ڕەگەکانیش کردووە لە کاتی دانانی بناغەکان. شایەنی باسیشە کە پاڕچەی هەڵگری وزەی خۆر داندراوە، لەگەڵ کۆکەرەوەیەکی ئاوی باران بۆ ئەوەی دواتر بەکاربهێندرێتەوە.
سەرچاوە : 19th century terrace transformed into one-of-a-kind family home