پڕۆژەی گەورەترین بەندەری ڕووسیا

abuHadid

گەشەپێدان و تازەکردنەوەی گەورەترین بەندەری ڕووسیا، بە ناوی نۆڤۆرەسیەس (Novorossisk)ە، نەک هەر پڕۆژەیەکی نوێی گروپی زاها هەدید ئارکیتێکتسە (Zaha Hadid Architects) بەڵکو یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەکانیان کە دانراوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2019 دەستپێبکات.

بەندەرەکە دەکەوێتە سەر کەناری دەریای ڕەش و ڕووسیا دەگەیەنێت بە دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسی. وە کاری کۆمپانیاکە بریتییە لە بنیاتنانی شوێنێکی ماسیگرتنی تازە، شوێنی کەشتی ڕاگرتن، ئوتێل و گۆڕەپانی گشتی لەگەڵ باخچە و پارکدا.

هەروەها پڕۆژەکە 9 بینای تێدا دەبێت کە هەر هەموویان بە شێوەیەک دیزاین کراون و داندراون کە ڕەچاوی کار و پێداویستیەکانیان کراون و بە تایبەتی ڕێکخراون لەگەڵ دیمەنی دەوروبەرەکە. لەگەڵ ئەمانەشدا، نمونەیەکی کۆمپیوتەری بیناکان دروستکراونەتەوە کە وەک پلانێکی سەرەکی کار دەکات. ئەم بەرنامەیە چەندەها لێکۆڵینەوە و ژماردن دەکات و ڕەچاوی هۆیە دەرەکیەکان دەکات بۆ ئەوەی گەشە بە شێوەی بیناکان بدات.

سەرچاوە  : Zaha Hadid Architects to transform Russia's largest port

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە