خانوویەکی زۆر سەیر و سەرنجڕاکێش
ئەندازیار کێرت هیوس (Kurt Hughes) خانوویەکی زۆر سەیر و سەرنجڕاکێشی دروستکردووە کە لەسەر شێوەی ئەو کەشتیە ئاسمانیانەیە کە لەسەر مانگ ئەنیشنەوە. بیرۆکەکەشی لەوەوە بۆهاتووە کە کچەكەی دەبرد بۆ کامپی ئاسمانی لە مۆزەخانەی فڕینی سیاتڵ (Seattle).
لەو ساڵانەدا هیوس پڕۆژەکەی دروستکرد بە بەکارهێنانی تەختە و ڕیشاڵی شووشەیی و چەندەها کەرەستەی تر، وە دیزاینەکەی دەگۆڕی بۆ ئەوەی دانیپیابنرێ وەک خانوویەک. هەروەها خانووەکە سێ ڕاگری پۆڵایی پێوەیە بۆ ناوچەی ناڕێک.
بە قادرمەیەک دەچیتە ژوورەوە و ڕووبەری 22 مەتر دووجاییە. ژووری نانخواردن و چێشتلێنان، تەوالێت و شوێنی شتومەک هەڵگرتنی لە ناوەوەیدایە، وە بە قادرمەیەکی تر دەتوانی بچیت بۆ قاتی خوارەوە کە شوێنی نووستنە. لەگەڵ ئەمانەشدا، خانووەکە بە تەواوی سەربەخۆیە و هەموو کارەباکەی لە وزەی خۆرەوە وەردەگرێ.
هیوس بەتەما نییە خانووەکە بفرۆشێت بەڵام پلانەکانی دەفرۆشێت و دەیەوێت بەردەوامبێت لە پەرەپێدانی.