جانتای زیرەک
بێتاقەتبووی لە ڕاکێشانی جانتاکەت بە دواتەوەلە کاتی چوون بۆ سەفەر؟ کۆمپانیای فۆروارد-ئێکس ڕۆبۆتیکس (ForwardX Robotics) ئەم کێشەیەت بۆ چارە دەکات بە جانتا زیرەکەکەیان، بە ناوی ئۆڤس (Ovis)، کە 2 بزوێنەری ئەلیکترۆنی پێوەیە لەگەڵ کامێرا و پرۆسێسەرێک، بۆ ئەوەی بەدوات بکەوێت.
ئەم جانتایە دەتوانێت بگاتە خێرایی 10 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا و ڕێگرەکانی پێشەوەی دەبینێت و خۆی لێلادەدات. بەکارهێنەرانیش دەتوانن بە دەست بیبەن وەک جانتایەکی سادە ئەگەر ویستیان، یان لە حاڵەتێکدا کە شەحنی نەمێنێت.
پاتریەکەش بە کەمتر لە 4 سەعات شەحن دەبێتەوە و بۆ 20 کیلۆمەتر دەتوانێت وزەی تیابمێنێتەوە (بەرنامەیەکی تایبەتیشی هەیە بۆ موبایل کە ئاگادارت ئەکاتەوە لە شەحنەکەی).
ئەگەر جانتاکە دوورکەوتەوە، بەکارهێنەرەکە ئاگاداردەکرێتەوە بە پارچەیەکی تایبەتی بلوتوسی کە بەدەستەوە دەکرێت. لە کاتی ونبوون یان دزیش بە بەرنامەکە دەدۆزرێتەوە. جانتاکە دەتوانێت 45 لیتر جل هەڵبگرێت و کێشی 4 کیلۆ و نیوە. هەروەها پلان وایە نرخەکەی 799 دۆلار بێت.
سەرچاوە : Motorized AI-packin' suitcase keeps its eyes on its owner