تۆپێکی دیسکۆی 30 مەتر تیرەیی
ئەم گۆی دیسکۆ گەورە ئاوێنەییە، کە ناوی ئۆربە (Orb)، پڕۆژەیەکی بەڕێوبەری بیگە (BIG) کە لە فیستیڤاڵی ساڵانەی بێرنینگ مان (Burning Man) دادەنرێت و بەکاردەهێندرێت. بیرۆکەکە ئەوەیە کە لە ڕۆژدا خەڵک خۆیان دەبینن لە کاتی سەماکردن و لە شەویشدا تیشکی لێدەدرێت بۆ ئەوەی خەڵک بە ئاسانی شوێنەکە بناسنەوە.
گۆیەکە گەورەدەکرێت بە هەوا تێکردن و تیرەکەی تا 30 مەتر دەڕوات. هەروەها لەگەڵیدا پارچەی ئەلیکترۆنی، ڕاگر و بەشی بنچینەیی لە ناوەوەیدا بوونی دەبێت.
پڕۆژەکە لەسەر پارەی بەخشەرەکان دروستدەکرێت، ئامانجەکەش 50,000 دۆلاری ئەمەریکیە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەوانەی پارە دەدەن چەند خەڵاتێکیان دەستدەکەوێت، لەوانە چوونە ناوەوەی گۆیەکەیە.
سەرچاوە : BIG inflatable disco ball headed to Burning Man