ستۆدیۆیەک لە لێژاییەکی مەترسیداردا
لەم لێژاییەدا لە دوای ماڵێکەوە، ئەم ستۆدیۆیە بە سەرنجڕاکێشی وەستاوە و جێگای ئیسراحەت و کارکردن لەگەڵ دیمەنی جوانی بۆ خاوەنی ماڵەکە دابینکردووە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن مات سیچێنەر (Matt Thitchener)ەوە بنیاتنراوە و لە 2017 تەواو کەراوە و لە 2018 خەڵاتێکی وەرگرتووە.
ستۆدیۆکە ڕووبەری 60 مەتر دووجایە، چێوەکەی و پارچەکانی ڕاگرتنی لە پۆڵا دروستکراون. لە ناوەوەیدا شوێنی نانخواردن و دانیشتن هەیە، لەگەڵ تەوالێت و حەمامیش. هەروەها ڕووی دەکەوێتە سەر دەریاکە و دیمەنێکی سەرسامکەرانە دابیندەکات.
لەگەڵ ئەمانەشدا، ستۆدیۆکە بە وزەی خۆر کاردەکات و بە پێی مات دەتوانێت وزەی پێویست بۆ خۆی و تەنانەت خانووە سەرەکیەکەش دابینبکات، پاتریشی لێبەستراوە بۆ هەڵگرتنی وزە و بەکارهێنانی باشتر
سەرچاوە : Hillside studio provides extra space, solar power, and an ocean view