خانوویەک لەسەر ئاو بە وزەی خۆر کاردەکات

 

zzzzzzzz

ئەم خانووە بەلەمییە سەرنجڕاکێشە بە ناوی لکۆرۆک (Le Koroc) دیزاینکراوە لەلایەن کۆمپانیای دایگنۆ (Dig nao)بۆ بەلەم دروستکردن. لە دوو شێوەشدا بەردەستە: یەکەمیان بۆ ماسیگرەکان، دووەمیشیان بۆ ئەوانەی ماڵێکیان لەسەر ئاو دەوێت.

کێشی ئەم خانووە دەگاتە 2 تەن و نیو. لە ڕووی ڕووبەریشەوە 8 مەتر بە 2.6 مەترە (هەرچەندە جۆرێکی گەورەکراو هەیە کە ڕووبەری لەمە زیاترە). هەروەها وزەی کارەبایی لە وزەی خۆرەوە کۆدەکاتەوە و لە پاتریەکدا هەڵیدەگرێت.

لە ناوەوەی ناوچەیەکی نانخواردن و دانیشتن هەیە کە دەکرێن بە شوێنی نووستن، لەگەڵ ژوورێکی چێشتلێنان بە سەلاجە و غاز و دەستشۆرەوە. هەروەها تەوالێت و گەرماویش. جیاوازی دوو جۆرەکە ئەوەیە کە دانەیەکیان کەرەستەی ڕاوکردنی ماسی لەگەڵدایە و بۆشایی بۆ تەرخانکراوە بەڵام جۆرەکەی تر کە بۆ ڕاوکردن نییە هەموو پارچەکانی کە پەیوەندیان بەوەوە هەیە لابردراوە و گۆڕدراوەتەوە بە شوێنی دانیشتن و ئیسراحەتکرنی زیاتر.

سەرچاوە : Solar powered houseboat takes tiny living to the water

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە