بۆ سەر مەریخ

 

Στιγμιοτυπο 2018 05 13 5.13.44 μμ

ئی ئێس ئەی (ESA) کار لەسەر ڕۆبۆتێکی تازە دەکەن، بە ناوی فێچ (Fetch)، بۆ هەڵگرتنەوەی نموونەی خۆڵ و بەردی سەر هەسارەی مەریخ. بۆ پارە پێشەکی 5.2 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، چونکە گەشتێک بۆ سەر مەریخ یەکێکە لە قورسترین کارەکان، گەڕانەوە بە نموونەی ژینگەکەوە زۆر قورسترە.

ئەم کارە بەشێکە لە شتێکی زۆر گەورەتر کە لە 3 ئۆپراسیۆن پێکدێت.

یەکەمیان ناسا (NASA) بە موشەکێک ڕۆبۆتی مارس ڕۆڤەر (Mars Rover) دەنێرن بۆ سەر مەریخ و لەوێ دەگەڕێت و نموونە کۆدەکاتەوە و لەناو هەڵگرێکی کانزایدا دایاندەنێت. ئەمەش لە 2020.

دووەم هەنگاو چوونی فێچ بۆ سەر مەریخ لە 2026دا بۆ کۆکردنەوە و ڕیکخستنی ئەو نموونانەی مارس ڕۆڤەر دایناون.

لە سێیەم و کۆتا هەنگاودا، کە دەکەوێتە 2030، ئامێرێکی تایبەت بە گەڕانەوە نموونەکان دەکاتە ناو هەڵگرێک کە بە تەواوی لە ژینگەی دەرەکیان جیادەکاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە نە مایکرۆبەکانی سەر زەوی نموونەکان تێکبدەن نە مایکربەکانی ئەوێ زەوی تێکبدەن.

سەرچاوە : Airbus tapped to design Fetch Mars rover

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە