باڵەخانەیەک بۆ بەرگەگرتنی با
باڵەخانەیەکی تازە لە تۆرۆنۆ، کەنەدا دروست دەکرێت لەلایەن ئادریان سمێس + گۆردۆن گیل (Adrian Smith + Gordon Gill) کە بەتایبەتی دیزاینکراوە بۆ وەستاندنی کاریگەریەکانی با، ئەمەش لە 2019دا.
160 فرۆنت ستریت (160 Front Street) لە 26 قات پێکدێت و بە پێی پێشبینیەکان 240 مەتر دەبێت. بەهۆی شێوەی دیزاینی ڕووناکی خۆر لە ڕۆژدا پێویستی بۆ ڕووناکی کارەبایی کەمدەکاتەوە، هەروەها سیستەمی ئاو کۆکردنەوە و سەقفی سەوزاییانەش بەشێک دەبن لە باڵەخانەکە.
ئادریان سمێس، کە کاری لەسەر بورجی خەلیفەش کردووە، دەڵێت: "باڵەخانەکە لە سەرەوە و خوارەوە تەسککراوەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە شێوە خۆگریەکەی لە پێش با و بەکارهێنانی بۆشاییەکی کەمتر لە خوارەوە بۆ یارمەتیدانی پیادەکان."