‎باشترین بیناکانی جیهان 2018

ext 3

فیستیڤاڵی ئەندازیاریی جیهانی لیستی ساڵانەی هەڵبژێردراوەکان بۆ باشترین و قەشەنگترین بیرۆکە و دیزاینەکانی 2018یان بڵاوکردەوە. کە پێکدێت لە 39 بەش و 536 پڕۆژەی تێدەکەوێت لە 81 وڵاتی جیاوازەوە لە دەورووبەری جیهانەوە. ئەنجامەکانیش لە مانگی یازدە بڵاودەکرێتەوە لە دوای ئەوەی 100 دادوەری شارەزا سەیری پڕۆژەکان دەکەن.

‎ئەو پڕۆژانەی کە بەشێکن لە لیستەکە بریتین لە: مۆزەخانەی زێیتزی هونەری لە ئەفریقا (Zeitz Museum of Contemporary Art Africa). مۆزەخانەی تیرپیتز (Tirpitz Museum). هەروەها پڕۆژەی و بیرۆکەی داهاتوویانەش لەخۆدەگرێت کە شتی نوێ تاقیدەکەنەوە.

‎دەرهێنەری پڕۆگرامی ف.ئ.ج، پۆڵ فینچ، دەڵێت: "ئەمە ساڵێکی زۆر گەورەبوو بۆ ئێمە، لیستەکەمان تا ئێستا ئەوەندە پڕۆژەی تێدا نەبووە. ئەمە هیچ لە کوالێتی پڕۆژەکانی کەمنەکردۆتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە. سەیرکردنی ئەم هەموو بەشداریانە لە 81 وڵاتی جیاوازەوە و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەزموونیان زۆر خۆشحاڵمان دەکات."

سەرچاوە : The best buildings of 2018 face off in the World Architecture Festival Awards shortlist

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە