خانوویەک لەبەر گەرمیدا خۆی دەگرێت
ماڵێک لە ئەهمەداباد، هیندستان بە ناوی پرایڤەت ریزیدێنس ژمارە 7 (Private Residence No.7) دروستکراوە لەلایەن فلکسبڵ دزاین کۆنسوڵتانسی (Flxbl Design Consultancy) بە کۆنکرێت بۆ ئەوەی گەرمی هاوینان کەمبکاتەوە بەهۆی شێوە کراوەکەی و دیزاینە ڕەچاوکەرانەکەی.
بە ڕووبەری 789 مەتر دووجا و تایبەت بە خێزانێکی چوار نەفەر، ئەم خانووە لە ناوچەیەکی سەوزایی دروستکراوە لە ناوشاردا. لە ناوەوەیدا هۆڵێکی گەورەی تێدایە کە کراوەتەوە بۆ باخچەکە و لە دەوری ژووری چێشتلێنان، نانخواردن و قاعە هەیە. لە سەرەوەش دوو ژووری خەوتن هەیە و باخچەیەکیش لەسەر سەربان.
پەنجەرەکان، کە دروستکراون لە تەختە، دەکرێت بجوڵێندرێن بۆ دوورخستنەوەی ڕووناکی خۆر یا ڕێگەدان بە هاتنەژوورەوەی با. کۆمپانیاکە دەڵێت: "بیناکە ڕووناکی دێنێتە ژوورەوە و گەرمی کەمدەکاتەوە، واتا لەگەڵ ژینگەکەدا خۆی دەگونجێنێت کە گەرمە."
سەرچاوە : Luxury concrete house takes the sting out of the Indian summer