نیسمۆ لیف، ئۆتۆمۆبێلە ئەلیکترۆنیە تازەکەی نیسان

Ck6uwaAUUAAQ6Rl

نیسمۆ لیف (Nismo Leaf) ئۆتۆمۆبێلی ئەلیکترۆنی تازەی کۆمپانیای نیسانە (Nissan) کە شێوەیەکی سپۆرتی و ستایلێکی سەرنجڕاکێشی دەرەکی هەیە لەگەڵ توانایەکی باشتر. نیسمۆ تایبەتمەندیەکی تازەیە لە ئۆتۆمۆبێلەکانی نیسان و تا ئێستا بۆ چەند مۆدێلێکیان کراوە، وەک سێرێنا (Serena) و جی تی ئاڕ (GT-R) وە ئێستاش بۆ مۆدێلی لیف هاتووە.

ئۆتۆمۆبێلەکە دیزاینەکەی بەرکەوتنی هەوا کەمدەکاتەوە لە ئەنجامیشدا خێرایی زیاتر. سیستەمی پێچکردنەوە و گۆڕینی خێراییش باشترکراون. هەروەها ویلی ئەلەملیۆمی 18 ئینچ و تایەی خۆڕاگر و لایتی ڕۆژی ئێڵ ئی دیەوە دێت. بێگومان لە ناوەوەش گۆڕانکاری و تازەکردنەوە کراوە.

بە 9 ڕەنگی جیاواز ئەم ئۆتۆمۆبێلە بەردەستدەبێت لە 31ی 7 لە یابان بەڵام دیارنییە کەی بە شێوەیەکی جیهانی بڵاوەدەکرێتەوە.

سەرچاوە : Nissan gets sporty with launch of hotted up Leaf Nismo

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە