BMW سەرنج دەدات و سەرنج ڕادەکێشێت
لە کاتی ئاشکراکردنی ئۆتۆمۆبێلە تازەکەی بی ئێم دەبلیو (BMW)، بە ناوی ئای 8 ڕۆدستەر (i8 Roadster)، کۆمپانیاکە چەند ڕوونکردنەوە و سەرنجێکیدا لەبارەی باری بازرگانی لەسەر ئاستی جیهانی و ئاڕاستە و داهاتووی کۆمپانیاکە بە گشتی.
ئاندریاس کلوگەسکیەت، جێگری سەرۆکی بەشێکی کۆمپانیاکە، دەڵێت: "ئێمە پەیمانەکانمان لەگەڵ وڵاتە جیاکان دەپارێزین و بەشداری ناکەین لە سیاسەتی پاشگەزبوونەوەی ژینگەیی ئەمەریکا. ئێمە پێمان وایە کەمکردنەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن سوودێکی گشتی هەیە و بەرپرسیاری وەردەگرین بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە."
هەروەها بی ئێم دەبلیو هەوڵدەدات لە بواری تێکەڵکردنی توانای کارکردنی کارەبایی ئۆتۆمۆبێل و کارکردنی بە سووتەمەنی بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ڕۆژانە بە کارەبا کاربکات و هەرکاتێک ڕۆیشت بۆ دووری خەمی نەمانی کارەبایی نەمێنێ و بە سووتەمەنی کاربکات. ئۆتۆمۆبێلە تازەکەشیان نموونەیەکی باشە بۆ ئەم ویستەیان.
لەگەڵ ئەم ستراتیجیەدا کۆمپانیاکە ڕێژەی فرۆشتنی زیاترە لە کۆمپانیای وەک تێسلا (Tesla) و ڤۆڵکسواگن (Volkswagen). هەرچەندە نادیارە کە داهاتووی ئەم کۆمپانیایانە چۆندەبێت لەگەڵ هاتنی ئۆتۆمۆبێلی خۆ-لێخوڕیو و خزمەتگوزاری گواستنەوە بەڵام هەر کات نیشانمان دەدات.
سەرچاوە : BMW addresses its future plans at Australian launch of the i8 Roadster