بینایەک لەناو چیا بەفراویەکاندا
کۆمپانیای ماد (MAD) هەموکات دیزاینی سەرسوڕهێنەر دروستدەکات کە زۆریش داهاتووخوازانەن، شێوەیەکی چەماوەشیان هەیە زۆرکات. لە ئێستاشدا کاردەکەن لەسەر سەنتەرێکی کۆنفڕانسی تازە لە چیا بەفراویەکانی چین.
سەنتەری کۆنفرانسی یابولی (Yabuli Conference Center)، وەک پڕۆژەکانی تریان، لەگەڵ زمانی دیزاینی کۆمپانیاکەدا ڕۆیشتووە بە شێوە چەماوەکەی کە لێرەدا مەبەست لەوەیە شێوەی چیاکانی دەورووبەری بگرێتەخۆی، لەبەر ئەوەی پڕۆژەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چینە و ناوچەکە سارد و سەختە.
بەرزترین خاڵی 24 مەترە و دابەشکراوە بەسەر چوار قاتدا کە سەنتەرێکی کۆنفرانسی تێدایە لەگەڵ مۆزەخانە و چەند شوێنێکی کۆبونەوە. پەنجەرەکانیش بە دەورییەوە دابەشکراون بەتایبەتی بۆ دابینکردنی دیمەنێکی کراوە و سەرسامکەر.
ئەم پڕۆژەیە پێشبینی دەکرێت بۆ 2020 تەواوبکرێت.
سەرچاوە : MAD's all-white conference center melts into the snowy mountains of China