بوگاتی ئۆتۆمۆبێلێک و تایبەتمەندیەک بڵاودەکاتەوە
چیرۆن (Chiron)، یەکێک لە ئۆتۆمۆبێلەکانی کۆمپانیای بوگاتی (Bugatti)، ئێستا هەڵبژاردنی ئەوە دەدات بە کڕیارانی کە سەقفێک دابنێن کە دوو پارچە شووشەیی تیایە، ئەمانەش بۆ دابینکردنی دیمانێکی ئاسمانی یاخود ڕووناکی.
پارچە شووشەییەکان هەریەکەی لەسەروو کوشنێکەوە دەبێت بە قەبارەی 64 بە 44 سەنتیمەتر، بەڵام ئەوەندە سادە نین، بەڵکو لە چوار چین پێکدێن کە ڕێگری لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دەگرن و دەنگی با کەمدەکەنەوە. هەروەها کاریگەری خراپیشیان نابێت لەسەر ئۆتۆمۆبێلەکە لە ڕووی سەلامەتییەوە.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە تازەیە، بوگاتی جۆرێکی ئۆتۆمۆبێلی تازەبڵاودەکاتەوە بەناوی دیڤۆ (Divo)، ئەمەش لاشەیەکی سووک و جوڵەی باشتر دابیندەکات لەگەڵ وزەی خۆچەسپێنەر کە یارمەتی خۆلادان دەدات.
سەرچاوە : Bugatti Chiron lets some light in with new Sky View roof