فرۆشگا تازەکەی ئەپڵ لە میلان شتێکی جیاوازە

apple milan store

دروستکردنی نافورەیەکی شووشەیی سەرنجڕاکێش لەلایەن فۆستەر پڵەس پارتنەرس (Foster + Partners) وەک بەشیک لە سەنتەرە فرۆشتنەکەیان بریتییە لە چوونەناوەوەی ئەپڵ (Apple) بۆ شاری میلان لە ئیتاڵیا. ئەمەش وەک هەموو سەنتەرە فرۆشتنەکانی تری ئەپڵ لە دەوری جیهان، سەرسوڕمان و قسەی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.

ئەم فرۆشگایە لەگەڵ خوی کۆمپانیاکەدا دەڕوات، کە ئەویش دانانی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە لە شوێنێکی گشتی. هەروەها جێی سەرنجە کە فرۆشگاکە دەکەوێتە ژێر ئاستی شەقامەوە وەک ژێرزەمینێک و کە دەڕۆیتە ناوەوە نافورەکە بە دەورتەوە ئاو هەڵدەدات بەڵام بێگومان بە شووشە گیراوە.

جۆن ئیڤ (Jon Ive)، لە بەشی دیزاینی ئەپڵەوە، دەڵێت: "کارکردن لە مەیدانێکی ئیتاڵی بەرپرسیاریەتیەک و بەرەنگاریەکە، بۆیەش ئێمە دوو لە گرینگترین بەشەکانی گۆڕەپانی ئیتاڵیمان کۆکردۆتەوە کە ئاو و بەردن، لەگەڵ زیادکردنی شووشەش بۆ بیمەخشینی هەستێکی تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو ئاوەی کە بە دەوری کڕیارەکانەوەیە."

سەرچاوە : Apple's new store in Italy welcomes visitors through a giant glass fountain

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە