کەشتیەکی ئاسمانی لە سکۆتلەندا
ڕۆدریک جەیمس ئارکیتێکتس (Rodrick James Architects) ئەم شوێنە پشووە ( سەیرەیان دروستکردووە، لە سکۆتلەندا، بە ناوی کەشتی ئاسمانی 002 (AirShip 002) ئەمەش لە شێوەکەیەوە هاتووە کە واتلێدەکات بیربکەیتەوە کە کەشتییەکی ئاسمانی نیشتۆتەوە.
پێکهاتەکانی ئەلەملیۆم و پۆڵان، دەشکرێت بگوازرێتەوە بە ئاسانی. لە ناوەوە ڕووبەری 36 مەتر دووجامان هەیە لەگەڵ ژووری دانیشتن، قەنەفەیەک وەک سیسەم، ئاگردان، گەرماو، تەوالێت، ژووری چێشتلێنان و ناوچەیەکی تایبەت بە نانخواردن.
لەگەڵ ئەمانشدا هەڵبژاردنی ئەوەت هەیە کە سیستەمی کۆکەرەوەی باران یان پارچەی وزە-خۆری یان مۆلیدەیەکی بچووک دابنێیت.
کەشتی ئاسمانی 002 بۆ کرێیە و دەشکرێت بکڕدرێت بە 130,000 دۆلاری ئەمەریکی.
سەرچاوە : Extraordinary AirShip holiday home lands in Scotland's Highlands