بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا لە تەواوبووندایە
سەنتەری لاکتا (Lakhta Centre)، کە لە دوای شەش ساڵ وا لە تەواوبووندایە، بە بەرزی 462 مەتر و 87 قاتەوە بەمزوانە دەبێتە بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا و سێزدەهەمین بەرزترینی جیهان.
بێجگە لە باڵەخانەکە، کە 5 هێڵی سەرنجڕاکێشی پیاهاتووە و 90 پلە دەخولێنەوە بە درێژاییەکەی، بیناکە شانۆیەکی 2000 کورسیی و ڕێستۆرانتێک بە دیمەنێکی کراوەی ناوچەکە و چەند بەشێکی تر لەخۆدەگرێت.
20,000 کەسیش لە 18 وڵاتی جیاوە بەشداریان لە بنیاتنانیدا کردووە. بناغەکەی پێویستی کردووە بە کۆنکرێت تێکردن بۆ ماوەی 49 کاتژمێر بەبێ وەستان. هەروەها 16,505 پارچەی شووشەی پێویست بووە بۆ پەنجەرەکانی.
لەگەڵ ئەمانەشدا سیستەمی پاککردنەوەی هەوا و دووبارە-بەکارهێنانەوەی ئاوی بارانی تیادەبێت. هەروەها مەسعەدەکانی، کە 34 دانەن، کارەبا بەرهەمدێنن لەکاتی جوڵەیاندا.
سەرچاوە : Europe's new tallest tower nears completion in Saint Petersburg