بایزەوەی: خانوویەکی پێچراوە
خانوویەک لە پۆلەندا بەناوی بایزەوەی (By The Way) شێوەیەکی سەیری لێدەرچووە لەبەر ئەوەی ئەنجامی کەللەڕەقی خاوەن زەویەک و خولقێنەریی ئەندازیارێکە. خاوەن ماڵەکە دەیویست شتێکی بۆ بنیاتبنرێت کە لە خانووەکەی خۆی بچێت بەڵام ئەندازیارەکە پێی ناشرینبوو، بۆیە دەوروبەری گرت.
ڕۆبێرت کۆنیێزنی (Robert Konieczny) دیزاینی سەیر و کوالێتی بەرزی هەیە و براوەی خەڵاتە. لە 2008 کڕیارێک داوای لێکرد کە خانوویەکی بۆ بنیاتبنێ و ویستی لەسەر دیزاینێک بوو کە لە ماڵەکەی ئێستای ئەچوو، نموونەکانیشی کە بۆی ئەهێنایەوە ناشرین بوون. ڕۆبێرت داوای لێکرابوو کە شوێنێک بۆ ڕۆیشتنی ئۆتۆمۆبێل دروستبکات، ئیتر بیرۆکەی ئەوەی بۆهات کە ئەوە بەکاربێنێت بۆ شاردنەوەی دیزاینە ناشرینەکە کە هەر دەبێت بیکات.
لە ئەنجامدا ڕێگایەک دروستکرا کە لە قاتی سەرەوەوە دەسپێدەکات و لەودیوی خانووەکەوە دێتەوە و دەبێت بە دیوارێک بە دەوریەوە. هەروەها ئەم ڕێگایە ئەتگەیەنێت بە چەند بەشێکی تر وەک ڕووبارەکە کە لە نزیک خانووەکەوەیە.
لە ڕووی ناوەکییەوە قاتی سەرەوەی خانووەکە دەگاتە بەرزی دارەکان بەڵام تایبەتمەندی وای نییە، لەبەر ئەوەی دیمەنی ژینگە جوانەکە ببینیت لەدەورت. خوارەوەش بۆ میوان و گەراج و وەرزشە.
سارچاوە : Remarkable By The Way House wraps its residents in a looping driveway