ئەم کابینەیە نزیکترت دەکاتەوە لە ژینگە

ext 3

هەندێک کات دەبێت لە خۆمان بپرسین کە ئایا خانووە گەورەکانی ئێستا کە پڕ لە شتومەکن دورمان دەخەنەوە لە ژینگەی دەوروبەرمان؟ کۆمپانیای نێستێ (Neste)، کە ناوبانگی هەیە لە وزە پارێزی، دەیەوێت وەڵامی ئەمە بداتەوە بە دروستکردنی کابینەیەکی بچووک لە فینلەندا.

وەک کۆمپانیاکە دەڵێت: "بۆ تاقیکردنەوەی ژیانێکی کەمتر پەیوەست بە ماددە و خۆشی بینین لە ژینگە." ئەم کابینە 9 مەتر دووجاییە، کە ناوی نۆلایە (Nolla) (واتا سفر، بەزمانی خۆیان)، دەکرێت بە سێ نەفەر جێگیر بکرێت و بەهۆی هەشت ڕاگرەوە دەوەستێت. هەروەها لایەکی، کە دەبێت ڕووی لە باشووربێت، وزەی خۆر کۆدەکاتەوە بۆ وزە و ئەوەی تریش تیشک دەداتەوە بۆ ئەوەی کابینەکە زۆر گەرم نەبێت لە هاویندا.

لە ڕووی پێکهاتەشەوە، فڕنێکی بچووکی تێدایە بۆ گەرمکردنەوە و خواردن ئامادەکردن. جێی سەرنجە کە نە تەوالێت نە گەرماوی تێدایە ئەمەش لەبەر شوێنەکەیەتی، کە نزیک وێستگەیەکی دووبارەبەکارهێنانوەیە (تەوالێتی لێیە) و ڕووبارەکەی نزیکیشی بۆ خۆشتن دەبێت. هەروەگا نە هێڵی ئەنتەرنێت نە ئامێری ئەلیکترۆنی دەدۆزیتەوە لەبەر ئەوەی سروشتت بەسە.

لە ئێستادا نۆلا بۆ کرێ کراوەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە شێوەی جیاوازی لێدروست بکرێت و پەرە بە پڕۆژەکە بدرێت.

سەرچاوە : Nolla cabin envisages a zero-waste life closer to nature

 

 

 

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە