لەسەر دورگەیەک خانوویەک دروستکراوە بە ڕووەکی دەریای

seaweed house 17.png

دانیشتوانی دورگەی لایزۆ (Laesø) لە دانیمارک، لە سەدەی هەژدەیەمین، کەرەستەی پێویستان نەبووە بۆ بنیاتنانی خانوو، وەکو تەختە. لەبەرئەوەی کە کۆمەڵە کەسانێکی کارامە بوون، ئەوەیان بەکارهێنا کە زیاد لە پێویست هەیانبوو: ڕووەکی دەریایی (Seaweed).

ماڵی ئاندرین (House of Andrine) یەکێکە لەو 19 ماڵەی کە لەسەر ئەو دورگەیە بە ڕووەکی دەریایی دروستکراون. ساڵی بنیاتنانیشی دەگەڕێتەوە بۆ 1790، بەڵام لەم ماوەیەدا تازەکردنەوەیەکی بۆ کراوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ژیانی ئێستا. لە تازەکراوەکان سەقفێکە کە لە 32 تەن ڕووەکی دەریایی پێکدێت، گەرەنتیش دەکرێت تا پەنجا ساڵی تر بەرگەبگرێت.

لە ناوروە، خانووەکە ڕووبەری 100 مەتر دووجایە و لە تازەکردنەوە ناوەکیەکان کە بۆی کراوە ژووری چێشتلێنانەکەیە کە کەرەستەی تازە و گونجاوتری لێدانراوە. بەڵام خانووەکە هێشتا هەستی کۆنی تیادا ماوە بە دیوارە خوارەکانی و سەقفە نزمەکەی.

ئێستا ماڵی ئاندرین بۆ کرێ دانراوە ئەگەر حەز دەکەیت شەوێکی تیادا بەسەر بەریت. بۆ فرۆشتنیش، نرخی 415 هەزار دۆلاری لەسەر دانراوە.

سەرچاوە : 18th century "seaweed house" hits the market in Denmark

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە