یەکەمین شووشەی خولاوە لە جیهاندا

4 ba odeck interior 800x400

بینا ئایکۆنیەکەی شاری سیاتڵی ئەمەریکا، بە ناوی بزماری ئاسمانی سیاتڵ (Seattle's Space Needle)، لەم ماوەیەدا چەند تازەکردنەوەیەکی بۆ کراوە و گرینگترینیشیان ناوچەی سەیرکردنەکەیە کە ئێستا زەویەکەی یەکەمین شووشەی خولاوەی تیاداندراوە لە جیهاندا.

بیناکە 185 مەترە و لە ساڵی 1962 بنیاتنراوە، ساڵانەش ملیۆنەها گەشتیار ڕووی تێدەکەن. لەبەر ئەوە، ئەم تازەکردنەوەیەی کە کراوە تایبەت بوو بە ئاسانکردنی بینینی دیمەنەکانی دەوروبەر لەو بەرزییەوە، ئەمەش بە گۆڕینی زۆرێک لە پێکهاتەکان بۆ شووشە، 167 تەن. بۆ نموونە، دیوارەکان گۆڕدراون بە پارچەی شووشەیی کە تا سەقفەکە ئەڕۆن، یان شوێنی دانیشتن کە ئێستا شووشەیە بۆ بەخشینی هەستی بەهابوونەوە..

ئەرزی بەشی سەیرکردنی بیناکە ئێستا شووشەیەکە بە ناوی لۆپ (Loupe)، کە پێشوازی لە گەشتیاران دەکات بۆ سەیرکردنی خوارەوە لەو بەرزاییەوە. پێکهاتەکەی 37 تەن شووشەیە لە 10 چیندا کە خۆڕاگری پێدەبەخشێت. گرینگترین شت لەبارەیەوە ئەوەیە کە دەخولێتەوە! ئەمەش یەکەمین شتە لەو جۆرە لە جیهاندا. هەروەها لە ماوەی 45 دەقەدا خولێک لەدەدات.

بزماری ئاسمانی سیاتڵ ئێستا بۆ گەشتیاران و سەردانکەران کراوەیە، بە 27 دۆلاری ئەمەریکی بۆ گەورەکان و 22 بۆ مناڵان.

سەرچاوە : Seattle's iconic Space Needle tower gets a revolving glass floor

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە