ژووری میوان ناوجەرگەی کلۆڤەرە
لە هەموو ماڵە بچووکەکاندا قەبارەی ژوور و بەشە جیاجیاکان کەمدەکرێنەوە و بەگونجاوی ڕێکدەخرێن، بەڵام زۆرینەی کات لەم پرۆسیەدا ژووری میوان (یاخود دانیشتن) زیاتر لەوانی تر بچووکدەبێتەوە. لەم ماڵەدا، لە لایەن مۆدێرن تاینی لیڤینگەوە (Modern Tiny Living)، شتێکی جیاواز دەبینین: گەورەیی ژووری میوان.
ماڵی کلۆڤەر (Clover) خاویەکی بچووکە لەسەر بشتی تڕێلەیەکی دەبڵ-ئاکسل کە درێژیەکەی 7.3م و شێوەیەکی ستاندارتی هەیە. بە ژوورێکی چێشتلینانی تەواو لەگەڵ ئامێری شتن و وشککردنەوەش. هەروەها ژووری میوانەکەی، کە جیاوازێکە لێرەدایە،قەبارەیەکی گەورەی هەیە لە چاو ماڵەبچووکەکانی تردا و شێوەیەکی پیتی Uی هەیە کە بە قەنەفەی پڕکراوەتەوە، ئەمانیش دەکرێن بە سیسەم.
شوێنی شتومەک دانان لە ماڵەکادا بڵاوە وەک ژێر قادرمە، ئەمەش دامەنگەیەنێتە سەر قاتی سەرەوە کە ناوچەیەکی بچووکە و سیسەمێکی دوو نەفەری تێدایە.
کلۆڤەر گەرمکەرەوەی دیوار و هەوا فێنککەرەوە لەخۆدەگرێت. هەموو ئەمانەش بە 89,000 دۆلاری ئەمەریکیە.
سەرچاوە : Spacious living room serves as social heart of Clover tiny house