کابینەیەکی ئیتاڵیا
لە ئیتاڵیا ئەندازیار ستێفان هیتهالەر (Stefan Hitthaler) لەم ماوانەدا تازەکردنەوەیەکی بۆ ماڵێکی پشوو کرد کە لە ساڵی 1973 بنیاتنرابوو بەڵام گونجاو نەبوو بۆ نیشتەجێبوون لە زستاندا، ستێفانیش چەند گۆڕانکارییەکی کرد و ئێستا گونجاو بۆ کەشی جیاواز.
ناوە تازەکەی ئەم خانوەە یو ئێف ئۆیە (UFO)، بەڵام وەک دیزاینەکانی تری پەیوەندی بە شێوازی بونەوەری ئاسمانی نییە، هەرچەندە لە لایەکەوە کە سەیری دەکەیت وا دیارە دەفڕێت. خانووەکە، کە 61م دووجایە، بەشی زۆری کۆنکرێتە، لەوانە بناغەکەی و سەقف و دیوارەکانی ژێرزەمینەکە. لە ناوەوە خانووەکە بەدەوری ژوورێکی دانیشتندا کۆکراوەتەوە کە چوار سیسەم و کورسی لێیە، لە نزیکیشیەوە تەوالێت، گەرماو و ژووری چێشتلێنان هەن .
ئەندازیارەکە گەرمکەرەوەیەکی زەمینی داناوە لەگەڵ هەوا فێننکەرەوە، ئەمانە لەگەڵ ئاگردانە گەورەکە وادەکەن خانووەکە گونجاوبێت تەنانەت بۆ سەرمای زستانیش.
سەرچاوە : 1970s ski cabin gets extra padding to withstand winter chill