ئۆتۆمۆبێلێک بە سێ تایەوە

2000000005

پۆلاریس سلینگشۆت (Polaris Slingshot) چوار ساڵ لەمەوپێش نیشاندرا، کە دوو تایەی پێشەوەی هەیە لەگەڵ یەک تایەی دواوە، واتا کەریمکابانەکە نییە بەڵکو ئۆتۆمۆبێلێکی سێ تایەییە و شێوەیەکی سەرسوڕهێنەری هەیە. ئێشتاش مۆدێلێکی تازەی بۆ هاتووە بەناوی مۆدێلی گراند تۆرینگ (Grand Touring Model).

لە زۆر ڕووەوە لە مۆدێلە کۆنەکەی دەچێت، بە کێشی 793 کیلۆ و مەکینەیەکی 5 خێرایی کە دەتوانێت بە خێرایی 209 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات. یەکێک لە جیاوازیەکانی ئەوەیە کە ئێستا سەقفێکی هەیە بەناوی سلینگشەید (Slingshade).
لە ناوەوە شاشەیەکی 7 ئینچ دەبینین کە تەکنەلۆجیای GPSی تێدایە، لەگەڵ بلوتوس و USB کە لە هەموو ئۆتۆمۆبێلە تازەکان بەردەستن. هەروەها کامێرایەک لە دواوە دانراوە بۆ ئاسانکردنی شۆفێری.

ئەم مۆدێلە تازەیە کەمترین نرخی لە 29.499 دۆلاری ئەمەریکیەوە دەستپێدەکات.

سەرچاوە : Three-wheeled Polaris Slingshot gets a Grand Touring makeover

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە