تێکەڵکردنی خانوو و شەقام
شەقامە تەسک و گیراوەکانی ناو شاری تۆکیۆ شتێکی جیاوازن. ئەم خانووەش کە لەلایەن پڵەسزیرۆ (Pluszero) دروستکراوە لەجیاتی ئەوەی بەشێوەیەکی داخراوبێت نیوەی وادەردەکەوێت کە بەشێکە لەو شەقامە تەسکەی کە تیایدا بنیاتنراوە.
خانووەکە بە تایبەتی دروستکراوە بۆ ژن و مێردێک، دانەیەکیان یاری دروستکەر و ئەویتریان نووسەر. لەبەرئەمەش شیوەی دیزاینی وادانراوە کە ژیانی پرۆفێشناڵانەوە کارەکەیان سنوری نەبێت لەگەڵ ژیانی تایبەتی خۆیاندا. لەبەر شوێنی پڕۆژەکە، کە لە کۆتایی شەقامێکی تەسک و داخراودا بوو، ئەندازیارێکی لە تیمەکە بیرۆکەی ئەوەی بۆهات پەیوەندیەک لە نێوان ناوچەکە و ماڵەکە دروستبکات.
تیمەکە دوو بەشیان دروستکرد، دانەیەک کە لە پێش شەقامەکە بوو، کە ئەمەیان پەنجەرەکانیان وا تیا دانرا کە ڕووناکی سروشتی زیاتر بێتە ناوەوە لەبەر ئەوەی ئەم بەشەیان بۆ ئەوە دانراوە کە تێکەڵکەری شەقامەکە و ماڵەکە بێت. بەشی دووەمیش کە لە ناوەوەیە، هەموو ئەو بەشانەی لەخۆدەگرت کە لە خانووە ئاساییەکاندا هەیە.
سەرچاوە : Tokyo's House in Ouji blurs the line between home and narrow city streets