لە نزیک کەنارەکانی کالیفۆرنیا

off grid guest house anacapa architecture california usa dezeen 2364 col 1 852x568

لە کەنارەکانی کالیفۆرنیا لەسەر گردێک، ئۆفگرید گێست هاوس (Off-Grid Guest House) بنیاتنراوە لەلایەن دان وێبەر (Dan Weber)، ستیڤ ویلسن (Steve Wilson) و جێسیکا هێڵگەرسن (Jessica Helgerson). بە سەقفە سەوزەکەیەوە کە گیای ئەو ناوچەیەی لەسەر ڕوێنراوە، ماڵێکە نەک هەر وەک شوێنەکەی سەرنجڕاکێشە و بەڵکو لەگەڵیشیدا دەگونجێت.

ناوەوەی خانووەکە زیاتر بە ژووری میوانەکە گیراوە کە لەوێوە دەتوانیت دیمەنە شۆخ و شەنگەکەی ناوچەکە ببینیت، هەروەها ژووری نانخواردن و چێشتلێنانیشی تێدایە لەگەڵ تەوالێت و گەرماو، لە کۆتاشدا، گەراجێک.

لەبەر ئەو ناوچەیەی کە خانووەکەی لێدروستکراوە، نە ئاو نە کارەبای پێدەگات، لەبەر ئەمەش خانووەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ دروستکراوە. وزەی کارەبا لە پارچەی وزە-خۆریەوە وەردەگرێت و سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی تێدایە بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی. هەموو سیستەمەکانی ناو خانووەکەش بەشێوەیەک دروستکراون کە ڕەچاوی ئەمانە بکەن.

هەروەها فێننکردنەوەی هەوا لە ڕێی سیستەمێکی گەرمکردنەوەی ژێرزەمینی ئەنجام دەدرێت و شووشەکان بە شێوەی هەواگۆڕین دیزاینکراون. لەگەڵ ئەمانەشدا سەری خانووەکە هەمووی زەوزاییە.

سەرچاوە :Green-roofed guest house cantilevers over a Californian hillside

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە