ماڵێکی شانۆیی بۆ گەشت
لە ساندیێگۆ، کالیفۆرنیا، خێزانێک خانوویەکی بچووکی 18 مەتر ڕووبەریان کڕی لە تاینی هێرلووم (Tiny Heirloom) بۆ گەشتکردن بە دەوری ئەمەریکادا. هەروەها خانووەکە دیزاین و سەرنجەکەی لەسەر حەزی کچەکەیانە بۆ شانۆ.
لەناو ئەم ماڵەدا کە چەند لەیەکچوونێکی لەگەڵ شانۆدا هەیە ژوورێکی چێشتلێنانی لەچاوخۆی گەورە هەیە، بە هەموو پێداویستیەکانەوە، لەگەڵ ژووری دانیشتنێک بە قەنەفەیەکی شانۆیەوە، وە بێگومان تەوالێت و گەرماو. لە کۆتاشدا دوو ژوورە نووستنەکە کە ڕووناکی و دیمەنی ئاسمانیان لەسەرە.
وەک زۆربەی خانووەک بچووکەکان ئەمە لەسەر دوای تڕێلەیەکە. بۆ نڕخیش لە دەوری 120,000 دۆلاری ئەمەریکیدایە.
سەرچاوە : Family downsizes to travel USA in theater-inspired tiny house