ماڵێک لە کەمتر لە یەک مانگدا دروستکرا
ئەو خانوانەی کە بە ئاسانی بەیەکەوە دەنرێن و کەرەستەکانیان سەفەرییە بەربڵاون لە ئێستادا، باشترین نموونەشیان لە ساوپاولۆی بەڕازیل دەبینین کە خانووەیەکی تەواو و کەشخە دروستکراوە لە کەمتر لە مانگێکدا.
تیمەکە هوڵیانداوە خانوویەک دروستبکەن کە لەگەڵ ژینگەدا کاربکات نەک زیانی پێبگەیەنێت، ئەمەش ئەنجامی ئەوەبوو کە خانووەکە لە 100% ماددەکانی دووبارە بەکاردێنەوە و تەنها 28 ڕۆژی پێچوو تا تەواوبوو. بیجگە لەمانەش خانووەکە، کە 200 مەتر دووجایە، ئاوی باران و وزەی خۆر بەکاردێنێت لەگەڵ سیستەمێکیش کە ماددەی ئەندامی بۆ گاز دەگۆڕێت بۆ چێشتلێنان.
بیگومانیش باخێکی هەیە و سەقفیشی سەوزاییە بۆ کارکردن لەگەڵ ژینگە، ناوەوەی خانووەکەش وا دانراوە کە هەمان کار بکات.
هەرچەندە ئەمە مۆدێلێکی سەرەتاییە لەلایەن کۆمپانیای سیسهاوس (SysHaus)، بەڵام لە زۆر ڕووەوە لە خانووەکانی تر باشترە کە سەر بە هەمان بیرۆکەن.
سەرچاوە : Sustainable flatpack SysHaus pops up in less than a month