دیزاینی بنکەیەکی سەرەکی فەیسبووک
لەم ماوانەدا کۆمپانیای گۆگڵ و ئاپڵ ئەندازیاری شارەزا و تایبەتیان بەکرێگرتووە بۆ کارکردن لەسەر بنکەکانی فرۆشتنیان، فەیسبووکیش ئێستا هەمان کار دەکات و فرانک گێری (Frank Gehry) بەکرێگرتووە بۆ گەورەکردنی بنکەیەکیان لە کالیفۆرنیا بەناوی MPK 21.
لەماوەی ساڵ و نیوێکدا ئەم بینایە دروستکراوە کە سەرەوەی باخچەیەکی گەورەیە و 200 درەخت لەخۆ دەگرێت. لە ناوەوە یەک هۆڵی درێژ بەناو هەموو بیناکەدا دەڕوات و ژوورەکانی پێوە بەستراوە، وە ناوچەیەکی بۆنەی 2000 کەسی تێدایە.
هەروەها چەند تایبەتمەندیەک لەخۆدەگرێت وەک دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو کە پێویستی ئاو بە 17 ملیۆن گاڵۆن کەمدەکاتەوە ساڵانە. سەقفێکی وزە-خۆریش لەخۆدەگرێت کە بە 2 ملیۆن کیلۆوات بەکارهێنانی کارەبا کەمدەکاتەوە.
ئەندازیارەکە، گێری، دەڵێت: "هەموومان شانازی بەم پڕۆژەیەوە دەکەین. ئەندازیاری ئەگەر هەندەککات قورسیش بێت، بەڵام کاتی وا هەیە پڕۆژەی ئاوا مەزنت بەردەست دەکەوێت."
سەرچاوە : Frank Gehry designs green-roofed, solar-powered Facebook HQ expansion