ژووری سەفەری بۆ نەخۆشخانەکان
ڕێکخراوی تەندروستی EIR بیرۆکەیەکی نوێگەرانە دەهێنێتە پێشەوە بە دروستکردنی مێدمۆجولار (MedModular)، کە ژوورێکی نەخۆشی سەفەریە و دەبێت دابنرێت. هەروەها 90% تەواوکراوە، بە پێداویستیە سەرەکیەکانەوە. ئامانج لێرەدا ئەوەیە دروستکردنی نەخۆشخانە ئاسانتربێت.
ئەم ژوورانە، کە دەکرێت بە یەکیشەوە بنرێن، چەند تایبەتمەندییەکی تریان هەیە. لەوانە: دەرگای ئۆتۆماتیکی بۆ پاکوخاوێنی زیاتر. پەنجەرەی ئۆتۆماتیکی. بەکارهێنانی کەرەستەی دژە-بەکتریا لە دروستکردنی دیوار و زەویەکە. سەقفەکەش دیمەنی ئاسمانی تێدایە بۆ حەسانەوەی نەخۆشەکان.
بەپێی ڕێکخراوەکە، ئەم ژوورە سەفەریانە مەسرەفیان کەمترە و ئاسانترن بۆ دانان، واتا نەک هەر سوودێکی زیاتریان دەبێت بەڵکو نەخۆشخانەکانیش خیمێراتر دروستدەکرێن.
سەرچاوە : Modular patient room could make for quicker hospital builds