تاوەری تاقانەی کۆلۆن
کۆلۆن گروپی (Kolon Group) کۆری لەلایەن مۆرفۆسیس (Morphosis)ەوە بینایەکیان بۆ دیزاین کراوە بە شێوەیەکی جیاواز لەو ڕووەوەی کە سیستەمی دابەشکردنی ڕووناکیەکەی لە پلاستیکی پاڵپشتیکراو بە ڕیشاڵ دروستکراوە، ئەمەش هەمان ماددەیە کە لە گوللەبەندەکاندایە.
تاوەرە دروستکراوەکە، کە ناوی یەک و تاقانەیە One and Only، ڕووبەرە گشتیەکەی لە دەوری 76,000 مەتر دووجایە و پێکدێت لە ناوچەی تاقیگە، کار، وە ئۆفیس. بینایەکی سادە دەبوو ئەگەر لە لای ڕۆژئاواوەی پلاستیکی پاڵپشتیکراو بە ڕیشاڵ تێکەڵکێشنەکرابووایە و ئەو شێوە سەرسامکەرەی دروست نەکردایە. بە پێی خۆیان ئەم شێوە دیزاینە بۆ دابینکردنی ڕووناکی و دیمەنی پێویست بووە.
وەک زۆرێک لە بینا سەردەمیەکان، ئەمیش ژینگەپارێزە. تاوەری یەک و تاقانە بەهۆی تەکنیکی تایبەتەوە توانیویەتی کۆنکرێت 30% کەمتر بەکار بهێنێت. ئەمەش لەگەڵ بەکارهێنانی وزەی خۆر و دانانی ناوچەی سەوزایی لەسەر سەقفەکەی.
سەرچاوە : Striking fiber-reinforced plastic facade fronts new R&D facility
d