خانوو لەسەر دارێکی شێوە L
لە ستۆدیۆی D12وە، ئەندازیار چو ڤان دۆنگ (Chu Van Dong) دووەم شێوەی خانووی دارستانیەکەی دروستدەکات لە ڤیێتنام، ئەمەش بریتییە لە خانوویەک لەناو دارستان، لەسەر دارێک کە شێوەی پیتی Lی هەیە.
خانووەکە، بە ناوی ماڵی دارستان (Forest House)، ڕووبەری 45 مەتر دووجایە و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ژینگە سروشتییەکەیدا بەوەی کە لە دیزایندا ڕەچاوی کاریگەریەکانی بن لەسەر ژینگەکە و خابووەکە تێکەڵ بکەن لەگەڵی. هەروەها دروستیش کراوە لە داری ناوچەکە، لەگەڵ کۆنکرێت و چێوەی پۆڵایین.
دوو بۆ چوار نەفەر جێگایان دەبێتەوە لەم خانووەدا، لەبەر ئەوەی لە ناوەوە دیزاینێکی بۆ کراوە کە فراوانی پێببەخشێت و بێگومانیش، هەموو پێداویستیەکانی ماڵە ئاساییەکانی تێدابێت. لەگەڵ ئەمانەشدا، لە دەرەوە تۆڕێک دانراوە کە دەکرێت بەسەریدا بڕۆیت.
تێچوونی 21,558 دۆلاری ئەمەریکی ویست بۆ تەواوبوونی، ئەنجامیش نموونەیەکی مەزنە کە دەکرێت وزە-خۆر و پارێزگاری ئاوی تیادا دابنرێت.