تاوەرێکی زۆر جیاواز لە ئەمەریکای باشوور
دیزاینە سەرسامکەرەکانی BIG لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان هەن، ئێستاش ئەمەریکای باشوور دێتە ناو ئەو لیستەوە بە تاوەرێکی نیشتەجێبوون، بە ناوی Iqon، کە دەبێتە بەرزترین بینای ناوچەکە. پڕۆژەکە چەندەها بۆکسێکی کۆنکرێتیی پێکهاتووە کە 33 قات بەرزدەبێت و هەموویان دیمەنی جوان و سەوزایی لەخۆدەگرن.
تاوەرەکە دەکەوێتە قویتۆ (Quito) لە سووچی پارکێکیدا، وە بەشەکانی خوارەوەی تاوەرەکە دەبن بە فرۆشگا و ئەوانەی سەرەوە شووقە دەبن. لەبەرئەوەش کە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە ڕووەکی زۆر، بەشی دەرەوەی تاوەرەکە چەندەها درەخت و ڕووەکی لێ دەنێژرێت. دوای ئەوەی ڕووەکەکان بە تەواوی گەشەیان کرد، دەردەهێنرێن و لە ناو پارکەکاندا دەنێژرێنەوە، بۆیە بە تاوەرەکە دەڵێن "کێڵگەی درەخت."
سەرچاوە : BIG bobs up in South America with a tree-covered tower for Quito