ئۆفیسێکی بچووک و شێوە جیاواز
لایتهاوس (Lighthouse) ئۆفیسێکی بچووکە لەلایەن دیزاینەران جەستین رایس (Justin Rice) و کاگان تایلەر (Kagan Taylor)ەوە دروستکراوە، ئەوەی جیاوازی دەکات تایەکانی ژێریەتی، کە بۆ جوڵاندنەوەی ئاسان دانراوە، لەگەڵ شێوە خوار و سەیرەکەی، کە دیازینێکی سەرنجڕاکێشە.
هەرچەندە ئۆفیسەکە، کە ڕووبەری 14م دووجایە، بچووک دەردەکەوێت بەڵام لەناوەوە گەورەترە و چوار کەس دەتوانن کاری تێدا بکەن پێکەوە، ئەمەش لەبەر شێوازی دیزاینەکەی.
دیزاینەرەکان لە کاتی بنیاتنانی شتومەکەکان هەوڵیان داوە کەرەستەی سووک و سروشتی بەکاربهێنن بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە کەمتربێت و بە ئاسانی بگوازرێتەوە. لەگەڵ ئەمەشدا ویستویانە شتێکی جیاواخ دروستبکەن نەک هەر ئۆفیسێکی بچووککراوە، بۆیە توانای خۆیانیان خستە گەڕ لە دیزاینەکەدا.
لە تایبەتمەندییەکانی تری پەنجەرە گەورەکانیەتی کە ڕووناکی زۆر دەبەخشن بە ناوەوەی، دەشکرێنەوە بۆ هاتنە ناوەوەی هەوای پاک. هەروەها دەکرێت پارچەی وزە-خۆریی لێببەسترێت بۆ وەرگرتنی وزەی سروشتی.
پڕۆژەکە بۆخۆیان بووە و 50,000 دۆلاری ئەمەریکی تێچووە، بەڵام لە داهاتوودا دەیانەوێت بۆ کڕیارەکانیش دروستبکەن.