تێڕوانینێک بۆ مازدای 2018
مازدا 6 یەکێکە لە ئۆتۆمۆبێلە بێوێنەکانی کۆمپانیای مازدا ئێستاش مۆدێلی 2018ی گەیشتووە و توێربۆی تێدایە کە توانای ئۆتۆمۆبێلەکە بە هێزی 40 ئەسپ زیاتر دەکات، ئەمەش لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەکی تردا کە ئۆتۆمۆبێلەکە بەرەوپێش دەبات.
لە ڕووی دیزاینەوە، ناوەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە بەتەواوی گۆڕدراوە و ئێستا هەستی ئەوە دەبەخشێت کە گەورەترە. کەرەستە و ماددەکانیش کە بەکارهاتوون کوالێتیان بەرزترە ئێستا. هەروەها دەنگی دەرەوەش خیاتر کپ کراوە بۆ ئەوەی بە گشتی ئۆتۆمۆبێلەکە ناوەوەی ئاسوودەتربێت بۆ کەسەکانی ناوی.
ئۆتۆمۆبێلەکە ئێستا مەکینەیەکی تری لەسەرە کە بە هێزی 187 ئەسپەوە دێت (بە توێربۆ دەگاتە هێزی 220 ئەسپ)، بە شەش خێرایی، ئۆتۆماتیک یاخود دەستیی. هەروەها ئەم مەکینەیە بەباشی سوود لە کۆنتڕۆڵ و لێخوڕینە خۆشەکەی مازدا وەردەگرێت و لێخوڕینی ئاسان و بەچێژە.
سەرچاوە : 2018 Mazda 6 puts a turbo on excellence