شووقە لاڕووبارەکانی ئیتاڵیا
ئەندازیاری ئیتاڵی Stefano Boeri (ستێفانۆ بۆیری) بینا پڕ سەوزاییەکانی لە چەند شوێنێک دروستکردووە، وەک میلان، فەڕەنسا، چین، ئێستاش خۆی و گروپەکەی ڕیزە شووقەیەک لە تەنیشت ڕووبارێک دروستدەکەن، کە وەک هامووکات لە ڕووەکی کەم نابێت.
پڕۆژەکە، بەناوی Ca Delle Alzaie، لە باکووری ئیتاڵیایە و پێکدێت لە سێ بینای شووقە کە هەریەکە لە حەوت قات پێکدێن. هەموو شووقەکان بە شێوەیەک دانراون کە ڕێگە بە دیمەنی جوان و هەوای پاک بدەن کە ڕووەکە زۆرە چێندراوەکانی لای پەنجەرەکان دابینی دەکەن.
بۆیری لەبارەی پڕۆژەکەوە دەڵێت: "لەجێی کارگەیەک سێ بینامان بنیاتناوە کە 120 درەخت و 400 ڕووەک لەخۆدەگرن، ئەمانیش 2.7 تەن ئۆکسجین دروستدەکەن لە هەموو ساڵێکدا."
سەرچاوە : Stefano Boeri's vertical forest takes the form of riverside apartments in Italy