ماڵێک بە قاوە کاردەکات
زۆر خەڵک بەبێ قاوە ڕۆژیان ناڕوات بەڵام ئەمە یەکەم خانووە کە پێویستی بە قاوەیە بۆ دروستکردنی وزە. ئەم پڕۆژە کیمیازیندەییەش دروستکراوە لەلایەن New Frontier Tiny Homes (خانووە بچووکەکانی فرۆنتیەری تازە).
ئەم خانووە بچووکە لەسەر سووتەمەنی زیندەیی کاردەکات، ئەویش قاوەیە. کرداری گۆڕینی قاوەکە بۆ وزە ئاڵۆزە و 77کگم قاوەی دەوێت بۆ دروستکردنی یەک گاڵۆن سووتەمەنی. بەپێی زانیارییەکان، ڕۆنە سروشتیەکانی ناو قاوەکە لەگەڵ کحول تێکەڵ دەکرێت بۆ دروستبوونی کاریگەریەکی کیمیایی، لەمەش زیندەدیزڵ دروستدەبێت کە پاکدەکرێتەوە و بەکاردێت.
بێجگە لەمە خانوویەکی سادەیە کە 25م دووجا ڕووبەرەکەیەتی و لەناوەوە هەموو ژوورەکانی کە پێویستە لە ماڵێکی ئاساییدا هەیە. بێگومان لەگەڵ شوێنێکی قاوە خواردنەوە و ئامێرێکی دروستکردنی.
سەرچاوە : Coffee-powered tiny house isn't your average cup of joe