خانوویەک کە سەقفی بەرزدەکرێتەوە
دێڤاسا (Devasa) خانوویەکی بچووکی جیاوازە لەوەی کە سەقفەکەی توانای بەرزبوونەوەی هەیە، دروستکراوە لەلایەن خانووە بچووکەکانی شاری نیۆرک (Tiny Houses NYC).
ئەم خانووە بیرۆکەکە لە پشتیەوە ئەوەیە لەکاتی گواستنەوە سەقفەکە نزمکرێتەوە و لەکاتی پارک کردنی بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی وەک خانووە بچووکەکانی تر پێویست بەکات سەرت دابخەیت لە ژووری نووستنی سەرەوە.
هەروەها دێڤاسا ڕووبەری 28م دووجایە، درێژی 7م و بەرزی 3.81م لەوکاتەی سەقفەکەی بەرزنەکراوەتەوە و 6.5م بەبەرزکراوەیی. بێجگە لەمە، خانووەکە سادەیە، ژووری میوان، چێشتلێنان، نانخواردن لەخۆدەگرێت. لە سەرەوەش دوو ژووری نووستن هەن کە سەقفەکەیان لەسەرت نادرێن سپاس بۆ تایبەتمەندیەکەی خانووەکە.
هەرچەندە گفتوگۆ هەیە لەسەر سەلامەتی و خۆڕاگری سیستەمەکە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت کە کارکردنی سەقفەکە پەیوەستە بە پاتریەکەوە و دەشکرێت بە دەستی کاری پێبکرێت.