پەرستگایەک 136 ساڵە تەواو نەکراوە

De7SdYQWkAAtH3J

لە شاری بەرشەلۆنە پەرستگای لا ساگرادا فامیلیا (La Sagrada Familia) زۆرترین سەردانکەری هەیە بەڵام تا ئێستاش مۆڵەتی بنیاتنانی وەرنەگرتبوو بۆ ئەو کارانەی لەسەری دەکرێت، بۆیە 41 ملیۆن دۆلار درا بۆ بەردەوامبوونی کارەکان لەسەری، کە 136 ساڵە تەواو نەکراوە، بە شێوەیەکی یاسایی.

ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ ئەنتۆنی گاودی (Antoni Gaudi) ماوەی 40 ساڵ کاری لەسەر دیزاینی پەرستگاکە کرد، کە سەرەتا لە ساڵی 1882 بناغەی دانرا بەڵام هێشتا 30% ماوە بۆ تەواوبوون.

هەرچەندە حاڵی وایە، 20 ملیۆن کەس سەردانی دەکەن هەمووساڵێک و 4.5 ملیۆنیان دەچنە ناوەوە. لەبەر ئەمە بووجە تەرخاندەکرێت بۆ دروستکردنی ڕێی گواستنەوەی تازە لەگەڵ خۆشکردنی ڕێگای نێوان مێترۆکە و پەرستگاکە.

پڕۆژەکە پێشبینی دەکرێت بۆ 2026 تەواوبێت لە ساڵیادی کۆچی دوایی گاودی کە دیزاینی کردووە.

سەرچاوە : 136 years late, La Sagrada Familia finally lands a building permit

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە