درێژترین پردی سەر دەریایی لە چین
پردی هۆنگکۆنگ-ژوهای-ماکاو (HZMB)، کە دوای نۆ ساڵ تازە تەواوکراوە، درێژترین پردی پەڕینەوەیە لەسەر زەریا بە 55کم درێژیەوە، وە تێچووی 20 بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی بووە. ئێستاش کراوەیە بۆ گەیاندنی چین بە هۆنگ کۆنگ و ماکاو.
لە ڕووی بنیاتنانەوە، سێ پرد لەخۆدەگرێت لەگەڵ دوو دوورگەی دەستکرد بۆ خۆڕاگری، وە تونێلێکی 6 کیلۆمەتری کە دەچێتە ژێر ئاو بۆ ڕێگەدان بە هاتوچۆی کەشتی و بەلەمەکان. هەروەها پڕۆژەکە 470,000 تەن پۆڵای تێدا بەکارهاتووە کە 60 ئەوەندەی تاوەری ئیفێڵە، لەگەڵ یەک ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە کۆنکرێت.
هەر شۆفێرێک مۆڵەتی پێبێت دەتوانێت بپەڕێتەوە لە هۆنگ کۆنگ بۆ ژوهای لەماوەی 30 خولەکدا، پێشتر چوار کاتژمێری دەویست. هەروەها لەڕووی سەلامەتیەوە، سۆفێرەکان پشکنینی لێدانی دڵ و پەستانی خوێنیان بۆ دەکرێت، پردەکەش بەرگەی بومەلەرزەی پلە 8ی و گێژەڵووکە دەگرێت، وە پێشبینی دەکرێت بۆ 120 ساڵ خۆی ڕابگرێت.
شایەنی سەرنجە کە پڕۆژەکە ژمارەیەک ڕەخنەی لێگیراوە لە ڕووی نرخ و ماوەی بنیاتنانی، وە کاریگەریی لەسەر ژینگەکە و ئاژەڵە ئاوییەکان. چەند ئاگاداریەکیش دراوە لەسەر هەڵە لە دیزاینکردنەکەیدا کە کێشە دروست دەکات لە داهاتوودا.
سەرچاوە : World's longest sea crossing bridge opens for business in China