یەکەمین موبایل کە شاشەکەی دەنوشتێندرێتەوە
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا شاشە دەگەنە بەردەستمان کە دەنوشتێندرێنەوە، کۆمپانیای وەک سامسۆنگ و ئێڵجی و هواوی کەدەیانەوێت بە زووترین کات بەردەستی بخەن بەڵام ڕۆیۆڵ فلێکسیپای (Royale Flexipad) پێشی هەموویانی داوەتەوە.
ئەم ئامێرە لە تابلێتەوە دەگۆڕێت بۆ موبایل بە نووشتاندنەوەی شاشەکەی. کە دەینووشتێنیتەوە دەبێت بە سێ شاشە، یەکێک لە دواوە، یەکێک لە پێشەوە و دانەیەک لە شوێنی نووشتانەوەکە (واتا لێوارەکە)، کۆمپانیاکەش دەڵێت کە بەرگەی 200,000 جار نووشتاندەنەوە دەگرێت.
بەڵام ئەم تایبەتمەندییە بە نرخێکی بەرزی 1,318 دۆلارە و هێستا کار لەسەری تەواونەکراوە بۆیە بۆ کڕیارێکی ئاسایی نابێت. فلێکسیپای شاشەیەکی 7.8 ئینچی هەیە لەگەڵ ڕامی 6 یان 8 گێگابایتی، میمۆری ناوەکی 512 گێگابایتییش بەردەستە لەگەڵ دوو کامێرای 20 و 16 مێگاپیکسڵا. هەروەها ئەو سیستەمەی کە موبایلەکە بەکاری دەهێنێت تایبەتە بە کۆمپانیاکە خۆی و لەسەر ئاندرۆیدی 9 دانراوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندی موبایلەکە بەکاربهێنێت.
سەرچاوە : The Royole FlexPai is the first phone we've seen with a truly foldable screen