بەرزترین پەیکەری جیهان ئێستا لە هیندستان

oxxljrvwsda2zbjbld7u

لە هیندستان بەرزترین پەیکەری جیهان تەواوکرا دوای 5 ساڵ لە بنیاتنان. بە بەرزی 182 مەترەوە، پەیکەری یەکگرتوویی (Statue of Unity) لەسەر شێوەی Vallabhbhai Patel دروستکراوە، کە جەنگاوەرێکی ئازادی هیندستان بووە.

پاتێل گرینگترین ڕۆڵی هەبووە لە جەنگی ئازادبوونی هیندستان لەژێر دەستی بەڕیتانیەکان لە سەدەی 20دا و خەڵکی وڵاتەکە شانازی پێوەدەکەن. پەیکەرەکە نەک هەر ڕێزلێنانێکە بۆ کەسێکی مەزن بەڵکو کارێکی ئەندازیاری سەرنجڕاکێشیشە.

پەیکەرەکە بە بەرزیەکەیەوە لە بەرزترین پەیکەری جیهانی پێشتری بردەوە کە 153 مەتر بوو لە چین، هەروەها دوو ئەوەندەی پەیکەری ئازادی ئەمەریکایە.

سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە مەڕاسیمی کردنەوەی پەیکەرەکەی ڕێکخست، کە وادانرا بۆ ئەوەی لە ڕۆژی لەدایکبوونی پاتێلدا بێت، وە مۆزەخانەیەکی بۆ تەرخانکرد لەگەڵ گەلەری و ناوچەی دیمەن بینین کە لە سنگی پەیکرەکەدان.

سەرچاوە : World's tallest statue opens to the public in India

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە