باڵەخانەیەک بە بەرگری بومەلەرزەوە
لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی تەلارسازیدا، لەنێوان 1,000 تاوەردا تۆر ڕیفۆرما (Tore Reforma) بە براوە هەڵبژێردرا. ئەم باڵەخانەیە، کە ئۆفیسێکە لە مەکسیک، بەرزترین بینایە لە ناوچەکە (246 مەتر) وە توانای بەرگەگرتنی بومەلەرزەی هەیە.
دیوارەکانی بیناکە 60 مەتر بۆ ژێر زەوی دەڕۆن و کۆنکرێتەکەی بە خاوی تێکراوە بۆ ئەوەی درز و بۆشایی تێبکەوێت کە وەک خاڵی شکان کاردەکەن لە کاتی بومەلەرزەدا. ئەم بیرۆکەیە کاریگەربوو. لەکاتی بوومەلەرزەیەکی بەهێزدا لە ناوچەکە بیناکە هیچ زیانێکی وای پێنەگەیشت.
دیزاینی لوتکەی تۆر ڕیفۆرما خوارس، ئەمە لەبەر یاساکانی ناوچەکەیە لەسەر بنیاتنان کە ئەگەر لە بەرزاییەکی دیاریکراو زیاتر بنیاتبنێی دەبێت دیزاینەکە بەمشێوەیە لێبکەیت.
شایەنی سەرنجیشە کە بیناکە ئاوی باران کۆدەکاتەوە و دووبارە بەکاردێنێتەوە و وزەی کارەبا لە با وەردەگرێت، بەمشێوەیەش گرینگی بە ژینگە دەدات.
سەرچاوە : Sustainable earthquake-resistant skyscraper crowned world's best high-rise