لێکۆڵینەوەیەک لەسەر موبایل و شێرپەنجە
دوای دە ساڵ لە لێکۆڵینەوە لەبارەی لەرەلەری ( یاخود فریکوێنسی) شەپۆلە ڕادیۆیەکان و کاریگەریان لەسەر مشک، پرۆگرامی NTPی ئەمەریکی ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکات، کە دەڵێت بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ لەرەلەرە ڕادیۆیەکان دەکرێ شێرپەنجە دروستبکات لە ئاژەڵاندا. هەروەها ئەمە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە مرۆڤ و بەکارهێنانی موبایل، وەک چەند دەزگایەکی هەواڵ بەهەڵە لێی تێگەیشتوون.
لێکۆڵینەوەکە 30 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی تێچووە و فریکوێنسی 3G و 2G بەکارهێناوە کە بۆتەهۆی شێرپەنجەی دڵ لە مشکە نێرەکاندا، بەڵام بەپێی ئەنجامەکانی ڕوون نییە کە ئەگەر ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە مرۆڤەوە هەبێت. لە سەرەتادا، 3G و 2G بەکارهێنانیان کەمبۆتەوە و مۆدێلە تازەکان وەک 4G فریکوێنسی بەرزترە (واتا تەندروست ترە). هەروەها ڕێژەی لەرەلەری ڕادیۆ کە بەکارهاتووە 4 جار زیاترە لەوەی مرۆڤێکی ئاسایی لە موبایلەکەیەوە وەریدەگرێت.
ئەنجامێکی تری لێکۆڵینەوەکە ئەوەبوو کە، بەشێوەیەکی سەیر، ئەو مشکانەی لەرەلەرەکەیان لێدرا تەمەنێمیان درێژتر بوو بە پێی زۆرینە. بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە لەرەلەری ڕادیۆ تەمەن درێژ دەکات، هەروەک چۆن ئەنجامەکەی تریش واتای ئەوە ناگەیەنێت کە موبایل بەکارهێنان و شەپۆلەکانی تووشی شێرپەنجەت دەکەت.
سەرچاوە : Massive study into link between cell phones and cancer is almost immediately irrelevant