ناردنی لێزەر بەرەو بونەرەوە ئاسمانیەکانەوە

0901000861g

هەمووکات پرسیاری ئەوە هەیە کە ئایا ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە یاخود نەخێر، ئەگەر بوونیشیان هەبێت لەوانەیە ئەوانیش هەمان پرسیار بکەن، بۆیە لەکۆڵینەوەیەکی تازەیMIT پێشنیار دەکات لێزەرێکی بەهێز دروستبکەین و وەک نیشانەیەک بینێرین بۆ ژیانی دەرەکی و بوونەرەوە ئاسمانیەکان.

لێکۆڵینە لەسەر بوونی بونەوەری ئاسمانی لە ساڵی 80کانەوە بوونی هەیە و پێداچوونەوە بۆ هەموو شتێک دەکەن کە بە نیشانیەک دابنرێت، بەڵام لەوانەیە باشتر وابێت ئێمە نیشانەیەکیان بۆ بنێرین لەجیاتی ئەوەی ئەوان بینێرن.

جەیمس کلارک (James Clark)، سەرنووسەری لێکۆڵینەوەکە، دەڵێت: "پڕۆژەکە قورسە بەڵام ئەستەم نییە. بیرۆکەکە ئەوەیە کە لێزەر و تەلیسکۆب بەکاربێنین بۆ ناردنی نیشانیەک، بۆ ئەوەی ئەگەر لە دەرەوەی سیستەمەکەمان سەیری کرا ببینرێ کە شتێکی جیاواز لە شەبەنگەکەماندا هەیە و سەرنج ڕابکێشێت."

دەبێت لەیزەرێکی 2 مێگاواتی بەناو تەلیسکۆبێکی 30م بڕوات، لەگەڵ دانیەکی 1 مێگاواتی بەناو تەلیسکۆبێکی 45م. ئەمە لە دووری 20,000 ساڵ دەبینرێت. هەرچەندە ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا بەردەست نییە، بەڵام زۆر نزیکە و لە بنیاتناندایە.

لە کۆتاییدا دەبێت بپرسین کە ئایا پێویست ئەکات بوونمان ئاشکرا بکەین بۆ ئەو بوونەوەرانەی کە دەکرێت هەبن؟ وە ئایا ئەمە مەتسی ناخاتە سەرمان؟

سەرچاوە : Could we – and should we – build a laser lighthouse to make first contact with aliens?

پەیوەست بە پێمان

بۆ دۆزینەوەی ئێمە، بۆ رەخنە و پێشنیار و بابەت و داواکارییەکانتان پەیوەندیمان پێوە بکەن

پەیوەندی

(+964) 066 224 4850
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەولێر، جووت سایدی عەنکاوە.
چاپی نەخشە
1000 پیت ماوە