پڕۆژەیەکی گەورە و زاها هەدید لە ڕووسیا
زاها هەدید (Zaha Hadid) لەم دواییانەدا چەند پڕۆژەیەکی تەلارسازیی بۆ ڕووسیا کردووە، ئەمجارەش هەڵبژێردراوە لەگەڵ چەند دەزگایەکی تردا بۆ بنیاتنان و دیزاینکردنی ناوچەیەکی تەواوی تازە لە ڕووسیا، نزیک مۆسکۆ.
ئەم ناوچە تازەیە کە لەخۆیدا شارێکە ناوی Rublyovo Arkhangelskoye (ناوی ڕووسی ئاوایە ئیتر)، وە پلانی بۆ دانراوە کە بەشێکی دانیشتوانە زۆرەکانی مۆسکۆ بگرێتە خۆی. هەروەها لە 2020دا سیستەمێکی مێترۆ دروستدەکرێت بۆ بەیەک گەیاندنی ناوچەکە بۆ مۆسکۆ.
ناوچەکە ماڵی بۆ 66,500 کەس تێدا دەبێت، ئەمەش بێگومان لەگەڵ قوتابخانە، نۆرینگە و نەخۆشخانە، فرۆشگا، وە ڕێگای گواستنەوە و ئۆفیس. هەروەها یەک لەسەر سێی ناوچەکە دەدرێت بە پارک و دارستان.
لەو دیزاینە 3Dیانەی کە تا ئێستا بینراوە شێوەی بیناکان زۆر چەمانەوەیان تێدا دەبێت و شێوەیەکی داهاتووانەی دەبێت، ئەمەش بێجگە لەو نوێگەری و دیزاینە زیرەکانەی کە زاها هەدید و بنیاتنەرەکان دەیکەن. بێگومان پڕۆژەیەکی سەرسوڕهێنەری لێدەردەچێت.
سەرچاوەZaha Hadid Architects co-designs new Russian neighborhood