کتێبخانەیەکی سەرسامکەر لەسەر هێڵی شەمەندەفەر
کتێبخانەی ناوەندی کالگاری (Calgary Central Library) لە کەنەدا شوێنێکی بنیاتنانی سەیری هەیە، لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەرە. پڕۆژەکە لە 2013 دیزاینی بۆ کراوە و شێوەیەکی جیاوازی هەیە لە کتێبخانەکانی تر، ئێستاش بە تێچووی 187 ملیۆن دۆلار تەواوکرا.
کتێبخانەکە، بە ڕووبەری 22,300م دووجا، شووشەی شەشگۆشەیی بەکاردێنێت کە بە شێوەیەکی زیرەکانە دانراوە و لە دانەی بەفر دەچێت، ئەمەش گونجاوە بۆ شارێک کە زستانەکانی دەتبەستن. ناوەوەشی دیزاینی بە تەختە کراوە و شێوەیەکی بازنەیی هەیە کە ڕێکخراویی کتێبخابەکە بە سەردانکەرەکان نیشاندەدات.
زۆرینەی ئەو کەرەستانەی بەکارهاتوون بریتین لە تەختە و شووشە و کۆنکرێت. بە بەکارهێنانیان شووشەیەکمان هەیە کە ڕووناکی سروشتی زۆرباش دەهێنێتە ناوەوە و لە کاتی بنیاتنانەکە ڕەچاوی لەرینەوەی هێڵی شەمەندەفەرەکە کراوە و وای لێکراوە هەستی پێ نەکرێت.
هەروەها شێوازی ڕێکخستی شوێنەکە ژوور و ناوچە کراوەکان دەخاتە خوارەوە و ناوچەکانی کە پێویستان بە بێدەبگیە (وەک ژووری خوێندنەوە) دەخاتە سەرەوە.
سەرچاوە : On the right track: Calgary's stunning new library is built atop a rail line