ئوتێلێک لە ژێر ئاودا
موراکا (Muraka) ئوتێلێکە کە لە دورگەکانی Comrad Maldives Rangali دروستکراوە و پێکدێت لە بەشێکی گەورە، کە لەسەر ئاوە و بەشە بچوکەکەی کە لە ژێر ئاوە، ئەمەش ڕێگا دەدات کە سەردانکەرەکان چێژ لە ئەزموونی خەوتن لەژێر ئاودا وەربگرن.
ئوتێلەکە بە گشتی سەرنجڕاکێشە بەڵام مانەوە لە بەشی خوارەوەی، کە 5 مەتر لەژێر ئاوەوەیە، شتێکی جیاوازە. ئەم بەشە تەوالێت و گەرماو و ژووری نووستن لەخۆدەگرێت، وە 75%ی دیوار و سەقفەکان پێکهاتووە لە شووشەی چەماوە بۆ ئەوەی دیمەنی ژیانی ئاوی بە جوانی ببینرێت. ئەمە تەوالێتەکەش دەگرێتەوە، بۆیە دەتوانی سڵاوێکیش لە ماسیەکان بکەیت لەوێوە.
ئەمە یەکەم شوێنی مانەوەی ژێرئاو نییە بەڵام باشترینیانە تا ئێستا، هەر لەبەر ئەمەش هیچ هەرزان نییە، بۆ شەوێک مانەوە 50,000 دۆلاری ئەمەریکی تێدەچێت.
سەرچاوە : Underwater hotel suite lets guests sleep with the fishes